بەرپرسی بەشەناوخۆییەكان: كێشەی ئاوی بەشەناوخۆیی قلیاسان چارەسەر كرا
+964
دیلان محەمەد- سلێمانی
كەمێك پێش ئێستا بەشێک لە خوێندکارانی بەشەناوخۆیی قلیاسان گردبوونەوە و داوای ئاو و كارەبایان دەکرد، بەرپرسی بەشە ناوخۆییەكانیش دەڵێت، كێشەكە چارەسەر كرا.
نەژاد حوسێن، بەرپرسی بەشەناوخۆییەكانی قلیاسان بە 964ی وت، بە خوێندكارەكانمان وتووە، ئەمڕۆ بۆڕی ئاوەكەیان شكاوە و تیممان ناردووە بۆ چارەسەركردنی، ئێستا كێشەی ئاوی بەشە ناوخۆییەكە چارەسەر بووە و هیچ كێشەیەكیان نەماوە.
لەناو ئەو خوێندكارانەی كە هاتبوونە سەر شەقامەكە و گردبوونەتەوە، نەژاد حوسێن بە میدیاكانی وت، كێشەكە چارەسەر بووە و دەتوانن بچنە ناو بەشە ناوخۆییەكەوە و بزانن كارەبا و ئاو هەیە یان نا.
لەگەڵ ئەوەی بەرپرسی بەشە ناوخۆییەكان دڵنیاییدایە خوێندكاران، بەڵام هێشتا خوێندكاران لە سەر شەقامن و گردبوونەتەوە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد