سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێک چوار کارمەندی بریندار کردین

964+
شۆڕش عەبدوڵا

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بە 964ی وت، ئەمشەو لە گەڕەکی تەعجیلی شارەکە رووبەڕووبوونەوە لەنێوان تۆمەتبارێک و ئاسایش روویداوە، بەهۆیەوە چوار کارمەندیان بریندار بوون.

رووداوەکە لە گەڕەکی تەعجیل روویداوە لە پاش کاتژمێر 9ی ئەمشەو، تۆمەتبارەکە ئامادەنەبووە خۆی رادەست بکات و تەقەی لە هێزەکانی ئاسایش کردووە.

بە قسەی ئەو سەرچاوەیە، تەقەکەرەکە تۆمەتبار بووە بە “کوشتن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر”.

964 دەزانێت، ئێستا بریندارەکانی ئاسایش لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر چارەسەر وەردەگرن.

کلیک بکە بۆ زانیاری زیاتر.