ئاسایشی هەولێر: هیچ کەسێک لە هێزەکانمان بریندار نەکراون
964+
ژووری هەواڵ
ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەمشەو هەوڵیانداوە کەسێک دەستگیربکەن، لەو کاتەدا، کەسێکی نزیکی تۆمەتبارەکە رووبەڕوویان بووەتەوە.
دەشڵێت، تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرنەکراوە، بەڵام ئەوەیان دەستگیرکردووە کە رووبەڕوویان بووەتەوە.
ئاسایش رەتیکردووەتەوە لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا هیچ ئەندامێکی هێزەکانیان برینداربووبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر، سەرچاوەیەک لەناو ئاسایشی هەولێر بە 964ی وت، لە پاش کاتژمێر 9ی ئەمشەو، لە گەڕەکی تەعجیلی شارەکە رووبەڕووبوونەوە لەنێوان تۆمەتبارێک و ئاسایش روویداوە، بەهۆیەوە چوار کارمەندیان بریندار بوون.
964 دەزانێت، تۆمەتبارەکە ئامادەنەبووە خۆی رادەست بکات.
بە قسەی ئەو سەرچاوەیە، تۆمەتباری سەرەکی تۆمەتی “کوشتن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر”ی لەسەر بووە.